گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆچ و کۆچبەرانى کەرکوک: 75%ى ئاوارەکانى پارێزگاکە گەڕاونەتەوە زێدى خۆیان

2019.05.08 - 17:07
App store icon Play store icon Play store icon
کۆچ و کۆچبەرانى کەرکوک: 75%ى ئاوارەکانى پارێزگاکە گەڕاونەتەوە زێدى خۆیان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- تا ئێستا 75%ى ئاوارەکانى کەرکوک گەڕاونەتەوە زێدى خۆیان، ئەوەش بە گوێرەى ئامارەکانى فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگاکە. . عەمار سەباح بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی كەركوك لە بەیاننامەیەكیدا كە دەست ناس كورد كەوتووە ڕایگەیاندووە: "75%ى ئاوارەكانی باشوری ڕۆژئاوای كەركوك گەڕاونەتەوە زێدی خۆیان، ئەوەش پاش جێبەجێكردنی پڕۆژەكانی خرزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و پرۆسەی جێگیركردنی ئارامی و ئاسایش لە ناوچەكانیان" . . لە بەیاننامەکەدا هاتووە، بە گەڕانەوەی ئەو ئاوارانە بۆ ناوچەكانی خۆیان، نزیکەى 2 هەزار و 100 خێزانی دیکە دەمێننەوە بگەڕێنەوە، کە لە سێ کامپى ڕۆژهەڵاتی شارەکەن. . لە حوزەیرانی 2014، پاش داگیرکردنى بەشێکى زۆر لە ناوچەكانی باشوری ڕۆژئاوای كەركوك لەلایەن داعشەوە، بەشێكی زۆرى دانیشتوانی ئەو ناوچەیە ئاوارە بوون. . .