ناس کورد-
وەزارەتی پیشەسازی عێراق ئاشكرایكرد، چەندین داواكارییان لە وڵاتانی عەرەبیەوە بۆ هاتوە بۆ كڕینی كاڵا ناوخۆییەكانی عێراق و ئەو كاڵایانە لە رووی كواڵێتیەوە ركابەری هاوردە دەكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مورتەزا سافی وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقیەی راگەیاندووە، ( 30ی تشرینی یەكەمی 2020)، كۆمانیای گشتی پیشەسازی سەربە وەزارەتی پیشەسازی دەستی كردووە بە هەناردەكردنی ژمارەیەك لە بەرهەمە ناوخۆییەكان بۆ وڵاتی ئیمارات، ئەوەش دوای ئەوەی لە بەشی ناوخۆیی زیادبوون.
رونیشیكردوەتەوە، هەروەها چەند داواكاریەكی نوێ لە دەوڵەتانی دراوسێوە پێشكەشكراون، ئەوەش سەرەڕای قەتەر كە داوای كڕینی بەرهەمی عێراقی لە پیشەسازی تەلارسازی كردوە، ئەوەش بەهۆی كواڵێتیەكەیەوە.
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی عێراق جەختیكردوەتەوە، وەزارەتەكەیان هەنگاوێكی نوێی بڕیوە لە گەشەپێدانی ئەو جۆرە پیشەسازیانەی كە هەناردەیان دەكات، ئەویش دوای ئەوەی لە پێویستی ناوخۆ زیاد دەبن.