ناس كورد-
سەرۆکایەتى پەرلەمان هێشتا کاندیدى سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤى یەکلانەکردووەتەوە، دواى دوو مانگ لە وەرگرتنى 30 سیڤی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەك لە دەستەى سەربەخۆى مافی مرۆڤ بە ناس کوردى رایگەیاند (30ی تشرینی یەكەمی 2020)، تائێستا زیاتر لە 30 كەس سیڤییان پڕكردووەتەوە كە بڕیاربوو پۆستەكە لەماوەی مانگێكدا بەدەنگدان یەكلایی بكرێتەوە، بەڵام تائێستا كە نزیكەی دوو مانگە یەكلایی نەكراوەتەوە.
وتیشى "بەشێك لەو كەسانەی سیڤیان پێشكەشكردووە گومانیان هەیە لەپڕۆسەكە و پێیانوایە بەڕێككەوتنی پێشوەختەی یەكێتی و پارتی ئەو پۆستە یەكلایی دەكرێتەوە".
بەوتەى سەرچاوەکە، قسەش لەسەر ئەوەیە ئەوەیە کە پێشتر پارتى و یەکێتى رەزامەندبوون لەسەر دانانی ژنە كاندیدێكی مەسیحی شاری هەولێر كە مامۆستای زانكۆیە، "بۆیە بەشێك لەو كەسانەی سیڤییان پێشكەشكردووە هەڕەشەیان كردووە كە ئەگەر پڕۆسەكە شەفاف نەبێت، سكاڵا تۆمار دەكەن".
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ پێشتر وەزارەت بووە و پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، بەڵام دوای ئەوەی بووە دەستە، ساڵی 2014 پێكهاتەی مەسیحییەكان سەردانی یەكێتییان كرد بۆ پێدانی ئەو پۆستە، یەكێتیش پۆستەكەی پێدان، لەو كاتەشەوە زیا بتڕس سڵێوە كاندیدی مەسیحییەكان لەو پۆستەدایە.
سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان (یەکى ئەیلولى 2020) پەرلەمانى کوردستان دەرگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سەرۆکى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ کردەوە و پێنج مەرجى دیاریکرد بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت خۆى بپاڵێوێت.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پەرلەمان، پاڵپشت به‌بڕگه‌ی (دووه‌م و سێیه‌م) له‌مادده‌ی (پێنجه‌م)ی یاسای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ژماره (4)ی ساڵی 2010، په‌رله‌مانی كوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی خۆپاڵاوتن بۆ (سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ) ده‌توانن (C.V)ى خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان و لیژنه‌كان/ به‌شی كاروباری په‌رله‌مان له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن، له‌ماوه‌ی (15) رۆژ له‌به‌رواری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگادارییه.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویسته ئه‌و کەسەى (C.V)ى پێشكه‌ش ده‌كات ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدابێت:
1ـ هاووڵاتیی هه‌رێم بێت و لێی نیشته‌جێ بێت.
2ـ به‌لایه‌نی كه‌م بڕوانامه‌ی سه‌ره‌تایی زانكۆیی هه‌بێ و له‌بواری مافه‌كانی مرۆڤ لێهاتوو و شاره‌زا بێ.
3ـ خوڕه‌وشتی باشبێ و به‌تاوانێك یا كه‌تنێكی ئابڕووبه‌ر حوكم نه‌درابێ.
4ـ به‌ڵێننامه‌یه‌كی ده‌ستنووس پێشكه‌ش بكات كه له‌ماوه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تییه‌كه‌یدا حزبایه‌تی نه‌كات.
5ـ به‌شداریی له‌و تاوانانه‌دا نه‌كردبێ كه‌ده‌سه‌ڵاته داپلۆسێنه‌ره‌كان ئه‌نجامیان دابێ.