ناس کورد-
دادگاى تورکیا بڕیارى زیندانیکردنى هاوسەرۆکانى هەدەپەى لە ئامەد دەرکرد، بەتۆمەتى هەڵواسینى وێنەى عەبدوڵلا ئۆجالان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسى فورات نیوزى سەر بە پەکەکە بڵاویکردەوە (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، هولیا ئالۆکمەن و زەییات جەیلان هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان لە ئامەد و رەمزیە سیزیجی و قاسم کایا هاوسەرۆکانی ناوچەی یەنیشەهری ئامەد کە لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی داواکاری کۆماری ئامەد، ٢٢ی تشرینی یەکەم دەستگیرکرابوون و دوای هەشت رۆژ دادگاییکران.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوسەرۆکانی هەدەپە بەبانگەشەی ئەوەی وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالانیان لەسەر دیواری کۆڵانەکانی ناوچەی سوور هەڵواسراون و ئەو وێنانەش لە باڵەخانەی پارتەکەیان ئامادەکراون، تاوانبارکران.
بەپێی بڕیارى دادگا، هولیا ئالۆکمەن و زەییات جەیلان ڕەوانەی زیندانکران و رەمزیە سیزیجی و قاسم کایا هاوسەرۆکانی ناوچەی یەنیشەهری ئامەد بە مەرجی مانەوەیان لەژێر چاودێرى ئازادکران.