گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 عێراق 50 ملیار مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە

2019.05.08 - 15:27
 عێراق 50 ملیار مەتر سێجا ئاوی گلداوەتەوە
ناس کورد- خانەی قەیرانی لافاوەکانی سەر بە ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عیراق ئاماژە بەوەدەکات، ڕێژەی ئاوی یەدەگی عێراق بەرزبۆتەوە بۆ زیاتر لە 50 ملیار مەتر سێجا. . لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتوە، خانەی قەیرانی لافاوەکانی سەر بە ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: "ڕێژەی یەدەگی ئاو لە عێراقدا بەرزبۆتەوە بۆ 50.36 ملیار مەتر سێجا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵی ڕابردوو لەهەمان بەرواردا 15.57 ملیار مەتر سێجا بووە، بەوەش ئاوی یەدەگ بە ڕێژەی 70٪ بەرزبۆتەوە". . ئاماژە بەوەشکراوە، "بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە بەنداوەکانەوە بەرز بۆتەوە بۆ 978 مێگاوات". . پێشتریش ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکان لە وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى هەرێم بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "لە هەرێمی کوردستان بەهۆی زۆری باران بارینەوە بەشی دوو ساڵ ئاو گلدراوەتە، کە 10 ملیار مەتر سێجا یەدەگی ئاو لەبەنداوەکانی هەرێمی کوردوستاندا هەیە".   . .