گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بومەلەرزە وێرانکەرەکە سۆنامى بەدواى خۆیدا هێنا..زیانەکان ئاشکراکرا

2020.10.30 - 18:04
بومەلەرزە وێرانکەرەکە سۆنامى بەدواى خۆیدا هێنا..زیانەکان ئاشکراکرا

ناس کورد-

بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان چوار کەس  بەهۆى ئەو بومەلەرزە بەهێزەوە گیانیان لەدەستداوە کە ئەمڕۆ شارى ئیزمیرى تورکیا و دورگەى ساموسى یۆنانى هەژاند و سۆنامیەکى نیمچەیی لێکەوتەوە.

 

فەخرەدین قوجە وەزیرى تەندروستى تورکیا لە تویتێکدا کە ناس کورد دیویەتى رایگەیاند (30ى تشرينى يەكەمى 2020)، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 120 کەسى دیکە برینداربوون بەهۆى بومەلەرزەکەوە.

 

وتیشى 38 ئۆتۆمبیلى فریاگوزاریی و 35 تیمى پزیشکى و هەلیکۆپتەر رەوانەى شوێنى بومەلەرزەکە لە ئیزمیر کراون.

 

لاى خۆیەوە، دەستەى کارەسات و فریاگوزاریی تورکیا رایگەیاند، 152 کەس برینداربوون و 12 کەسیش رزگارکراون.

 

هەر لەو چوارچێوەیەدا پارێزگارى ئیزمیر رایگەیاند، نیمچە سۆنامیەک لەدواى بومەلەرزەکە روویداوە بەهۆیەوە کەسێک برینداربووە.

 

هاوکات، نیکوس ستيفانيس بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى ساموس لە یۆنان رایگەیاند، بەهۆى بومەلەرزەکەوە چوار کەس بە سوکى برینداربوون.

 

باسى لەوەشکردووە، بیناکانى دورگەکە زیانیان بەرکەوتووە و بومەلەرزەکەش بەهێز بووە و ماوەیەک بەردەوام بووە.