گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند باڵەخانەیەک ڕووخاون

ڤیدیۆ؛ بومەلەرزەیەکی وێرانکەر تورکیای هەژاند

2020.10.30 - 15:44
ڤیدیۆ؛ بومەلەرزەیەکی وێرانکەر تورکیای هەژاند

ناس کورد-

بومەلەرزەیەکی وێرانکەر بەگوڕی حەوت پلەى ڕێختەر شارۆچكه‌ی سه‌فه‌ریحیسار سەر بە پارێزگای ئیزمیری لە ڕۆژئاوای تورکیا هه‌ژاند و چەندین باڵەخانەی ڕووخاند.

 

سەرۆکایەتی بەڕێوەبردنی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاندووە، بومەلەرزەکە ‌كاتژمێر 2:51 خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕوویداوە بە قوڵایی 16.54 كیلۆمه‌تر له‌ توێكڵی زه‌ویدا.

 

سەرۆکی شارەوانی ئیزمیر دەڵێت، "تائێستا زانیاری هەیە لەسەر ڕووخانی نزیکەى 20 باڵەخانە."

 

بومەلەرزەکە لە ئیستەنبوڵ هەستی پێکراوە بەڵام عەلی یەلیکایا، پارێزگاری ئیستانبوڵ ڕایگەیاند، ''سەبارەت بەو بوومەلەرزەیەی لە ئیستەنبوڵ هەستی پێکرا هیچ رووداوێکی نەرێنیی رانەگەیەندراوە''.

 

هاوکات رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "ھیوای سەلامەتی بۆ گشت ئەو ھاووڵاتیانە دەخوازم کە لە بوومەلەرزەکەی ئیزمیر زیانیان بەرکەوتووە".