گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا کۆچی دوایی کرد

2020.10.30 - 13:17
سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا کۆچی دوایی کرد

ناس کورد-

مەسعود یڵماز، کە یەکێکە لە سەرۆک وەزیرانەکانی پێشوتری تورکیا لە تەمەنی 73 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە ناوچەی شیشلی ئیستانبوڵ کۆچی دوایی کرد.

 

ئەحمەد مەسعود یڵماز، لە 6ی تشرینی دووەمی 1947دا لە ئیستەنبوڵ لە دایکبووە، لە ساڵی 1971دا بەشی دارایی و ئابوریی کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی ئەنقەرەی تەواوکردووە، لە کۆلێژی ئابوریی و زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی کۆڵن لە ئەڵمانیا ماستەری بەدەستهێناوە. لە کەرتی تایبەتدا وەک بەڕێوەبەر کاریکردووە و، لە کەرتی پیشەسازیشدا پۆستی وەرگرتووە.

me_ga.php?id=1395

یڵماز لە ساڵی 1983دا بووەتە ئەندامی دامەزرێنەر لە پارتی ئاناوەتەن و، بووەتە سەرۆکی گشتیی یەکێتیی دیموکراسیی ئەوروپا، دوو کتێبی بە زمانەکانی ئەڵمانی و ئینگلیزی بڵاوکردووەتەوە.

 

مەسعود یڵماز لە خولەکانی 17 تاوەکو 21 پەرلەمانتار بووە لەسەر بازنەی ریزە و، لە 45هەمین کابینەی حکومەتدا وەزیری دەوڵەت و وەزیری کلتوور و گەشت و گوزەر بووە، لە 46 و 47هەمین کابینەی حکومەتدا پۆستی وەزارەتی دەرەوەی بەڕێوە بردووە، لە 48، 53 و 55هەمین کابینەکانی حکومەتدا پۆستی سەرۆکایەتی وەزیران و لە کابینەی 57 هەمینیشدا پۆستی وەزیری دەوڵەت و جێگری سەرۆکوەزیرانی بەڕێوە بردووە.

 

یڵماز لە ساڵانی 1991 بۆ 2002دا سەرۆکایەتی گشتیی پارتی ئاناوەتەنی کردووە.

 

یڵماز هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو منداڵە کە یەکێکیان لە ساڵی 2017دا کۆچی دوایی کردووە، لە پێنجی ئایاردا نەشتەرگەری مێشکی بۆکراوە.