گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’زۆرترین توندوتيژی دژی ژنان دەکرێت’’

پەرلەمانتارێكی یەكێتی: زۆرترین گەندەڵی بەناوی وەقفەكانەوە ئەنجام دەدرێت

2020.10.30 - 12:48
پەرلەمانتارێكی یەكێتی: زۆرترین گەندەڵی بەناوی وەقفەكانەوە ئەنجام دەدرێت

ناس کورد-

بڵێسە جەبار فەرمان، پەرلەمانتاری یەكێتی لە بەغدا ڕایگەیاند، "زۆرترین گەندەڵی بە ناوی وقفی شیعی و سونیە ئەنجام ئەدرێت، زۆرترین توندوتیژیش بەرامبەر بە یەکتری و بە ژنان بەناوی ئاینەوە ئەنجام دەدرێت".

 

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێكدا بەهۆی یادی مەولودەوە كە "ناس كورد" دیویەتی (30 تشرینی یەكەمی 2020) دەڵێت، یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌ (دروودی خوای لێ بێت) لە گه‌له‌كه‌مان و موسڵمانان پیرۆز ده‌كه‌م" و ڕایگەیاند، "ھیوادارم ئەم رۆژە ببێتە مایەی سەقام گیری و ئارامی و دواکەوتەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام وەک خۆی بەجێبگەێنن کە ئاینی پێکەوە ژیان و ئاشتی و قبوڵ کردنی جیاوازیەکانە."

 

باسی لەوەشکردووە، "لەم ڕۆژگارەدا زۆرترین تاوان بەناوی ئاینەوە ئەنجام دەدرێت کە ئاینی ئیسلام لێی بێبەریە، زۆرترین گەندەڵی بە ناوی وقفی شیعی و سونیە ئەنجام ئەدرێت. زۆرترین توندوتیژی بەرانبەر بە یەکتری و بە ژنان بەناوی ئاینەوە ئەنجام دەدرێت."

 

هێمای بۆ ئەوەش کردووە، "رێگا لە گفتوگۆ و قەبوڵکردنی رای جیاواز دەگیرێت بە ناوی تەکفیر و دژە ئاین.
ئەوە مرۆڤەکانن بۆ بەرژەوەندی خۆیان ئاینەکان ناشرین دەکەن، بەھا پیرۆزەکان دەشێوێنن."

 

"با ھەموومان لەم رۆژە پیرۆزەدا سەلام و ئیسلام و نوری خودایی بخەینە دڵمانەوە و با خۆشەویستی و قبوڵکردنی یەکتری و کرداری باش لە ھەڵسوکەوتمان رەنگبداتەوە،" بڵێسە جەبار فەرمانی وای نوسیوە.