گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوونکردنەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی

بەهۆى بۆردومانەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە 1400 مەدەنى لە عێراق و سوريا كوژراون

2020.10.29 - 23:58
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆى بۆردومانەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە 1400 مەدەنى لە عێراق و سوريا كوژراون

 

ناس کورد-

هاوپەيمانى نێودەوڵەتیى كە ئەمريكا سەرۆكايەتى دەكات ئاشكرايكرد، بەهۆى بۆردومانەكانى هاوپەيمانێتيەكەوە بە هەڵە لەساڵى 2014ەوە تائێستا 1400 هاووڵاتى مەدەنى لە عێراق و سوريا كوژراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

هاوپەيمانى نێودەوڵەتى لە ڕاگەیەندراوێکدا (29ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويكردوەتەوە، لەسەرەتاى دەستپێكردنى پرۆسەكانەوە لە ساڵى 2014 هێزەكانى هاوپەيمانى و هێزە هاوبەشەكان توانيويانە 110 كيلۆمەتر لە زەويەكانى ژێر دەستى ڕێكخراوى داعش لە عێراق و سوريا ڕزگاربكەن.

 

باس لەوەشكراوە، بەهۆى ئەوەشەوە 7 مليۆن و 700 هەزار كەس لەژێر زەبرو زەنگى ئەو ڕێكخراوە ڕزگاركراون، هەروەها 34 هەزار و 917 بۆردومان ئەنجامدراون ئەوەش تا مانگى 9ى 2020.

 

هاوپەيمانى نێودەوڵەتى ئاشكراشی کردووە، هەر لەو ماوەيەدا بەپێى ئەو زانياريانەى بەردەستن بەهۆى پرۆسەكانەوە 1410 هاوڵاتى مەدەنى كوژراون ئەويش بەهۆى بۆردومانەكانەوە.