گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’پاپا فرانسیس نزا دەکات’’

ڤاتيكان و ئەزهەر لەسەر هێرشەكەى فەرەنسا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند

2020.10.29 - 19:49
ڤاتيكان و ئەزهەر لەسەر هێرشەكەى فەرەنسا هەڵوێستی خۆیان ڕاگەیاند

ناس کورد-

ڤاتيكان ئيدانەی هێرشەكەى نيسى فەرەنسا دەكات و تەئكيد دەكاتەوە تيرۆر و توندڕەوى هەرگيز قبوڵ ناكرێت، زانكۆى ئەزهەريش بەتوندى ئيدانەى هێرشەكە دەكات و پێى وايە، پێچەوانەى ڕێنماييەكانى سەرجەم ئايينە ئاسمانيەكانە.

 

ماتيۆ برۆنى، وتەبێژى ڤاتيكان (پێنجشەممە 29ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويكردوەتەوە، هێرشەكەى فەرەنسا مردنى لە جێگاى خۆشەويستى بڵاوكردەوە كە ماڵى خودايە، ساتى ئازارە و هەرگيز ناتوانرێت تيرۆر و توندوتيژى قبوڵ بكرێت."

 

باسى لەوەشكردوە، پاپا فرانسيس ئاگادارى هێرشەكەيە و نزا بۆ قوربانيەكان دەكات، هيواخوازيشە گەلى فەرەنسى بە يەكگرتوويى و بە خێر وەڵامى شەڕ بداتەوە.

 

لاى خۆشيەوە زانكۆى ئەزهەر ئيدانەى هێرشەكەى كردووە و لە ڕاگەیەندراوێکی فەرميدا تەئكيدى كردوەتەوە، بەهيچ شێوەيەك لە شێوەكان ئەو كارە تيرۆرستييە پاساوى نييە و پێچەوانەى ڕێنماييەكانى ئيسلام و سەرجەم ئايينە ئاسمانيەكانە.