گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایى پەرلەمان زانیارى نوێ لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچە ئاشکرا دەکات 

2020.10.29 - 15:40
دارایى پەرلەمان زانیارى نوێ لەبارەى وادەى دابەشکردنى موچە ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، موچەى ئەم مانگەى فەرمانبەران تا ئێستا دواکەوتووە و تەمویلکردن نەگەیشتووەتە وەزارەت و دەزگاکانى حکومەت لەلایەن وەزارەتى داراییەوە بەمەبەستى پێدانى موچە.

 

شیروان میرزا، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە ڕایگەیاند (29ى تشرینى یەکەمى 2020) :"تا ئێستا وەزارەتى دارایى دەستى نەکردووەتە دابینکردنى تەمویل و پارە بۆ سەرجەم وەزارەتەکانى حکومەت بەمەبەستى پێدانى موچەى مانگى تشرینى یەکەم بەفەرمانبەران".

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، حکومەت تۆپەکەى فڕێداوەتەوە ناو پەرلەمان و لەبەردەم فەرمانبەراندا وا خۆى پیشاندەدات کە گوایە پەرلەمان هۆکارى دواکەوتنى پێدانى موچەکانیانە بەڵام لەڕاستیدا حکومەت بەرپرسە لەپێدانى موچە و پەیوەندى بەپەرلەمانەوە نیە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا خوێندنەوەى یەکەم بۆ پڕۆژە یاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى کەسەرجەم داهات و موچە و دەرماڵە و بڕى قەرزەکان لەخۆ دەگرێت و هێشتا قۆناغەکانى ترى تێپەڕاندنى ئەو پڕۆژەیە لەپەرلەمانەوە ماوە و بەرپرسانى حکومەتیشس پێدانى موچەى ئەم مانگە دەبەستنەوە بە تێپەڕاندنى یاساکە.