گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دارایى پەرلەمان بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى موچەخۆران دەدات  

2020.10.29 - 13:45
دارایى پەرلەمان بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى موچەخۆران دەدات  

ناس کورد- 

لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق جەحت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، ئاڕاستەیەک هەیە بۆ ئەوەى بڕى قەرزەکان لەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایدا تەنها بۆ موچە و بەشە خۆراکى مانگانە و داو دەرمان کورت بکرێتەوە.

 

لەلیدوانێکدا بۆ ئاژانسى فەرمى عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئەحمەد سەفار بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند (29ى تشرینى یەکەمى 2020)، لیژنەکەیان گوێ لەڕاوبۆچون و دیدى حکومەت گرتووە تایبەت بە خەرجیە داراییەکان لەیاسای پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى ئەم ساڵدا.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لیژنەى دارایى چاوەڕوانى وەڵامى ئەو پرسیارەیە کە ڕەوانەى نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى کردووە لەبارەى تواناى دابینکردنى موچەى فەرمانبەرانەوە لەحاڵێکدا ئەگەر تێپەڕاندنى یاسایى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى لەپەرلەمانەوە دوابکەوێت، ئەوەش دواى دیاریکردنى بڕى قەرزەکان.

 

سەفار باسى لەوەش کردووە، لە خوێندنەوەى دووەمدا بۆ یاسایى پڕکردنەوەى کورتهێنانى دارایى پێدەچێت بڕى  قەرزەکە کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەى تەنها بۆدابینکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان و بیمەى چاودێرى کۆمەڵایەتى و بەشە خۆراکى مانگانە و داودەرماندا کورتبکرێتەوە.