گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیرەى تورکى لەبەرامبەر دۆلاردا زیاتر دابەزى

2020.10.29 - 09:09
App store icon Play store icon Play store icon
لیرەى تورکى لەبەرامبەر دۆلاردا زیاتر دابەزى

ناس کورد- 

دابەزینى بەهاى لیرەى تورکى لەبەرامبەر دۆلاردا بەردەوامە و ئەمڕۆ خراپترین ئاستى تۆمار کرد، شارەزایانى بوارەکەش واى بۆ دەچن لەچەند ڕۆژى داهاتوودا بەهاى لیرە زیاتر دابەزین بەخۆیەوە ببینێت

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دواى ئەوەى دابەزینى لیرەى تورکى بەربەستى 800 لیرەى بەرامبەر 100 دۆلارى ئەمەریکى تێپەڕاند، دابەزینى زیاترى بەهاى ئەو دراوە لەبەرامبەر دۆلاردا بەردەوامە تا گەیشتووەتە  خراپترین ئاستەکانى.

 

بەگوێرەى کردنەوەى نرخ لەبازاڕەکاندا، ئەمڕۆ نرخى 830 لیرەى تورکى بەرامبەر 100 دۆلار تۆمار کراوە، ئەوەش خراپترین ئاستە کە ئەو دراوە لەبەرامبەر دۆلاردا تۆمارى دەکات و وا پێشبینىش دەکرێت نرخى لیرەى تورکى ئەمڕۆ یاخود لەچەند ڕۆژى داهاتودا زیاتر  لەو ئاستە دابەزێت.

 

بەگوێرەى شارەزایانى بوارەکە، دابەزینى بەها لیرەى تورکى زیاتر دەبێت و 900 لیرەى تورکى بەرامبەر 100 دۆلار دەبێت.