گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

فراکسیۆنى نەوەى نوێ دانیشتنى پەرلەمانى کوردستانى بەجێهێشت

پارتى، گۆڕان، یەکێتى دژى ئەوەن سەرۆکى هەرێم دەست لەکارى حزبى هەڵبگرێت

2019.05.08 - 11:57
پارتى، گۆڕان، یەکێتى دژى ئەوەن سەرۆکى هەرێم دەست لەکارى حزبى هەڵبگرێت
ناس کورد- لە دەنگدان بە پێشنیارێکى پڕۆژە یاساى هەموارکردنى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێمدا، 69 پەرلەمانتارى فراکسیۆنەکانى (پارتى، یەکێتى، گۆڕان) دژى ئەوە بوون سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەست لەکارى حزبى هەڵبگریت و لە پارتەکەى دەستلەکاربکێشێتەوە. . لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا 69 پەرلەمانتار دژی ئەوە بوون کە سەرۆکی هەرێم واز لە کاروباری حزبی بهێنێت و هاوکات دژی ئەوەش بوون بڕوانامە بۆ سەرۆکی هەرێم مەرج بێت. . لە دەنگدان بۆ پێشنیارەکانی کاراکردنەوەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ماددەی پێشنیاری یەکەم لە ماددەی دووەم، پێشنیار کرا، ئەو کەسەی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم کاندید دەکات پێویستە لانیکەم بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەبێت. . لە دەنگدان بەو پێشنیارەدا، 69 پەرلەمانتار لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی و گۆران دژی پیشنارەکە بوون، واتە دژی ئەوە بوون کە پێویست بێت سەرۆکی هەرێم بڕوانامەی هەبێت. . بەو هۆیەوە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان دانیشتنەکەی جێهێشت و کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان وتی "ناڕازین کەسێک بەبێ بڕوانامە و بە دەسەڵاتێکی زۆرەوە ببێتە سەرۆکی هەرێم". . هاوکات لە پێشنیازی دووەم لە هەمان ماددە، پێشنیازکرا، سەرۆکی هەرێم واز لە کاروباری حزبی هەڵبگرێت، لە دەنگدان بەو پێشنیازەشدا بەهەمانشێوە، 69 پەرلەمانتار لە هەرسێ فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان دژی ئەوە بوون سەرۆکی هەرێم واز لە کاروباری حزبی بهێنێت.