گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتى ئەمریکا.. کامیان لە پێشەوەن ترەمپ یان بایدن؟ 

2020.10.28 - 23:33
هەڵبژاردنی سەرۆکایەتى ئەمریکا.. کامیان لە پێشەوەن ترەمپ یان بایدن؟ 

ناس كورد-

لەئاکامی دەنگدانی زیاترلە 60 ملیۆن هاووڵاتی ئەمریکی لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، ڕاپرسییەکان دەریانخستووە، تائێستا لەسەرئاستی نیشتمانی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بە 13 خاڵ لەپێش دۆناڵد ترەمپەوەیە.

 

ڕیازمحەمەد، ڕۆژنامەنووس لەتۆڕی هەواڵی CNBC لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک کە ناس کورد بینوویەتی بڵاویکردووەتەوە (28ی تشرینی یەکەمی 2020)، "ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، توانی جیاوازی لەنێوان خۆیی و ڕکابەرەکەی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان لەولایەتی فلۆریدا کەمبکاتەوە بۆ یەک خاڵ".  

 

ئاماژەی بەوەکردووە، " تینی ململانێیەکانی نێوان ترەمپ وبایدن ئەوەندە گەرم بووە  وایکردووە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەمەبەستی کۆکردنەوەی پاڵپشتی بۆ بایدن، خۆی بگەیەنێتە ئەو ولایەتە".

 

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "ڕاپرسییەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەمڕۆ لەسەر ئاستی نیشتیمانی، ترەمپ یەک خاڵ چووەتە پێشەوە وبایدنیش بە 13 خاڵ لە پێش ترامپەوەیە، بەجۆرێک لە ئێستادا بایدن لە ولایەتەکانی  بەنسلڤانیا، مەشیگان و ویسکەنسن بە پێنج خاڵ لەپێش ترەمپەوەیە".

 

ریاز محەمەد، ئەوەشی نووسیوە:"تەنها شەش ڕۆژ ماوە بۆ ڕۆژی دەنگدانی گشتی لە ئەمریکا، تائێستا زیاتر لە 60 ملیۆن هاووڵاتی ئەمریکا توانیویان دەنگ بدەن لەو هەڵبژاردنە".