گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەکیم بۆ خۆپیشاندەران: خۆتان بۆ هەڵبژاردن ئامادە بکەن

2020.10.28 - 23:11
حەکیم بۆ خۆپیشاندەران: خۆتان بۆ هەڵبژاردن ئامادە بکەن

ناس کورد- 

عەمار حەكيم سەرۆكى ڕەوتى حيكمە ڕایگەیاند، خۆپيشاندەران دەبێت ئەوە بزانن ئەوەيان بەدەستهێنا كە قەڵەمەكان و دەنگەكانى هەڵبژاردن نەيانتوانى و پێويستە ئامادەكارى بكەن بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت و گۆڕينى سيستمى سياسى لەناوەوە.

 

عەمار حەكيم، لە يادى لە دايكبونى "محەمەد" پێغەمبەرى ئيسلام (درودى خواى لەسەر بێت) لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پەیامێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک كە ناس كورد بە دواداچونى بۆ كردوە ڕایگەیاند (28ى تشرينى يەكەمى 2020)، "پێويستە تشرينييەكان "وەك ئاماژەيەك بۆ خۆپيشاندەرانى تشرين" ئەوە بزانن كە ئەوەى قەڵەم و دەنگەكانى هەڵبژاردن نەيانتوانى بيكەن، ئەوان كرديان.

 

باسى لەوەشكردوە، گۆڕانكاريەكيان كرد كە ئەگەر قوربانيدانى ئەوان و خوێنى شەهيدەكان نەبوايە نەدەكرا، ئەوەش سەرەڕاى هەوڵى هەندێك بۆ ڕاكێشانى خۆپيشاندانەكان بۆ پێكدادان و بەلاڕێدابردنى سياسى.

 

سەرۆكى ڕەوتى حيكمە داواش لە جوڵانەوەى جەماوەرى دەكات، ئامادەكارى بكەن بۆ هەڵبژاردنى پێشوەخت و وەفداربن بەرامبەر خوێنى شەهيدان، ئەويش بە ئامادەبون لە بڕيار و سيستمى سياسى و گەشەپێدانى لەناوەوە.