گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەیامێک لەلاهور شێخ جەنگییەوە بەبۆنەی مەولود

2020.10.28 - 22:14
پەیامێک لەلاهور شێخ جەنگییەوە بەبۆنەی مەولود

ناس کورد-

لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆکى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بەبۆنەى یادى لەدایکبوونى پێغەمبەرى ئیسلام (دروودى خواى لێ بێت) پەیامێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە نیگەرانییەکانى ئەمڕۆژانەى خەڵکى کوردستان تێدەگەن و لەسایەى پێشەوایەکى وا مەزندا نابێت دەرفەت بدرێت بە گروپە توندڕەوەکان ببنە ڕێنیشاندەر.

 

 

 

دەقى پەیامەکەى لاهور شێخ جەنگى:

 

یادی له‌ دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام‌ (دروودی خوای لێ بێت)، له‌ مرۆڤایه‌تی و گه‌له‌كه‌مان پیرۆز ده‌كه‌ین. هاوكات له‌ نیگه‌رانیی ئه‌م رۆژانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان تێ ده‌گه‌ین. له‌سایه‌ی پێشه‌وایه‌كی وا مه‌زندا، نابێت ده‌رفه‌ت بده‌ین به‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ببنه‌ رێنیشانده‌رمان. هه‌روه‌ك نابێت ئازادیی راده‌ربڕین بێ باك بێت له‌وه‌ی پێكه‌وه‌ ژیان بخاته‌ به‌ر مه‌ترسی. نابێت به‌ناوی پارێزگاریكردن له‌ سێمبوله‌كان، ده‌ست ببرێت بۆ ئاشته‌وایی نێوان كولتور و دین و شارستانییه‌كان. با پێكه‌وه‌ به‌ كرده‌وه‌ لێبورده‌یی بچه‌سپێنین و راستگۆیانه‌، ئاكاره‌‌ به‌رزه‌كانی ئه‌م زاته‌ بۆ پێكه‌وه‌ ژیان، بكه‌ین به‌ رێنیشانده‌ر و، لەپێناو رەخساندنی زەمینەیه‌كی لەبارتر بۆ ژیانێکی باشتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی كوردستان، له‌م یاده‌دا، وانه‌ی لێ وه‌ربگرین و به‌هاكانی ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌كتر قبووڵكردن له‌ناو گه‌له‌كه‌مان، قووڵبكه‌ینه‌وه‌.