گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى لەبارەى کارکردنى کامێراکانى تیژڕەو 

2020.10.28 - 21:48
لێدوانى بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى لەبارەى کارکردنى کامێراکانى تیژڕەو 

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرى هاتوچۆى سلێمانى ئاشكراى کرد، لە چەند هەفتەى داهاتودا كارى كامێرا جێگرەكانى تيژڕەوى كۆتاييان دێت و دەخرێنە كار.

 

عەميد فەرەيدون عومەر، بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند (28ى تشرینى یەکەمى 2020)، "لە ئێستا كار لە كامێرا جێگرەكانى تۆماركردنى تيژڕەوى دەكرێت و لە چەند هەفتەى داهاتوو كارەكان كۆتاييان دێت".

 

ڕونيشيكردەوە، دواى ئەوەى سەرجەم كارەكان تەواو بوون لە چەند هەفتەى داهاتوو سەرجەم كامێرا جێگيرەكان دەخرێنە كار، ئەو بۆكسانەشى تائێستا كامێرايان تێدا نييە كامێراكانيان بۆ دادەنرێتەوە و ئەوانيش دەكەونە كار.

 

بەڕێوەبەرى هاتووچۆى سلێمانى ئەوەشى بۆ "ناس كورد" ئاشكراكرد، پێش ئەوەى كامێراكان بكەونە كار هەفتەيەك بۆ 10 ڕۆژ پێشتر بەشێوەيەكى فەرمى شۆفێران ئاگادار دەكرێنەوە.

 

ماوەى چەند ساڵێكە كامێرا جێگرەكانى تۆماركردنى تيژڕەوى لە شارى سلێمانى دانراون و تائێستاش نەكەوتونەتە كار.