گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

 توێژینەوەیەکی شۆکهێنەر لەبارەى کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر مێشک لەدواى چاکبونەوە

2020.10.28 - 21:36
 توێژینەوەیەکی شۆکهێنەر لەبارەى کاریگەرى کۆرۆنا لەسەر مێشک لەدواى چاکبونەوە

ناس کورد-

توێژینەوەیەکی پزیشکی بەریتانی ئاشکرای کرد، دوای چاکبوونەوە لەڤایرۆسی کۆرۆنا  کاریگەرییەکانی درێژخایەن دەبێت، بەتایبەتی لەسەر مێشک، ئاماژەش بەوە کراوە،  ڤایرۆسەکە مێشک توشی پیری دەکات و 10ساڵ لەتەمەنی ڕاستەقینەی خۆی گەورەتر دەبێت.

 

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی  پزیشکی زانکۆی" ئمپریاڵ کۆڵیدج لەندەن" کە ئاژانسی هەواڵی "ڕۆیتەرز" بڵاوى کردۆتەوە و ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ئاماژە بەوە کراوە (28ی تشرینی یەکەمی 2020)، "دوای چاکبونەوە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا  و نەمانی نیشانەکانی لەسەر جەستەی مرۆڤ، هەندێک نیشانە بەدرێژخایەنی دەمێننەوە کە ڕەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت لەسەر کارکردنی مێشک".

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، توێژەران تاقیکردنەوەى تەختییان لەسەر نزیکەی 84 هەزار کەس لەبەریتانیا کردووە کە لەنەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، دەرئەنجام دەرکەوتووە زۆربەیان بەدەست لەبیرچوونەوە ونەبوونی توانا لەڕاڤەکردنی هەڵوێستەکانیان دەناڵێنن".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو"ئەو نەخۆشانەی کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 70 ساڵیدا بوون و پێشتر خراونەتە ژێر ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە، دەرکەوتووە  ئاستی بیرەوەریان  دوای چاکبوونەوەیان پاشەکشەی کردووە وتوشی لە بیرچوونەوە بونەتەوە، بەجۆرێک مێشکیان 10 ساڵ لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆی گەورەتر بووە".

 

هاوکات توێژینەوەیەکی دیکەى پزیشکی کە 125 نەخۆشی گرتووەتە خۆی ئاماژەی بەوە کردووە، " پێدەچێت لە هەندێ حاڵەتدا ڤایرۆسی کۆرۆنا ببێتە هۆکاری هەوکردنی مێشک و توشبونی بەجەڵتە".