گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەبارەت بەسزادانی شۆفێران بۆ نەبەستنی ماسك رونكردنەوە دەدرێت

2020.10.28 - 21:12
سەبارەت بەسزادانی شۆفێران بۆ نەبەستنی ماسك رونكردنەوە دەدرێت

ناس كورد-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بۆ نەبەستنی ماسك تەنها سزای شۆفێران دەكەن، نەك سەرنشینان، پارەی سزادانیش راستەوخۆ وەرناگیرێت، بەڵكو دەڕواتە سەر حسابی ئۆتۆمبێلەكە.

 

فازیڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە ناس كوردی راگەیاند (28ى تشرینى یەکەمى 2020)، ئەمڕۆ دەستیان كرد بەجێبەجێكردنی بڕیاری سزادانی ئەو شۆفێرانەی پابەندی رێنمایی خۆپارێزی نابن بەبەستنی ماسك كە سزاكەی 50 هەزار دینارە، بەڵام ئەمڕۆ پابەندبوون باش بووە و ژمارەیەكی كەم لەشۆفێران سزا دراون.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر شۆفێر بەتەنها بێت پێویست بەبەستنی ماسك ناكات، بەڵام ئەگەر هەر سەرنشینێكی لەگەڵ بێت تەنانەت خانەوادەی خۆیشی پێویستە ماسك ببەسێت، بەڵام ئەگەر شۆفێر ماسكی نەبەست تەنها سزای شۆفێرەكە دەدەن، نەك سەرنشینان، چونكە سەرنشین پەیوەندی بەپۆلیسەوە هەیە و وتی "ئێمە لەكاتی سزاداندا پارە لەشۆفێرەكە وەرناگرین، بەڵكو سزادانەكە بەشێوەی ئامێر تۆمار دەكرێت و  وەك غەرامەكانی دیكە دەڕواتە سەر ئوتومبیلەكە".