گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساى هەموارکردنەوەى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێم دەدرێت

دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان دەستى پێکرد

2019.05.08 - 11:17
App store icon Play store icon Play store icon
دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان دەستى پێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساى هەموارکردنەوەى دامەزراوەى سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان و شێوازى هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم، دەستى پێکرد. . دوێنێ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا، بانگێشتی ئەندامانی پەرلەمان كرد بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ئەمڕۆ (چوارشەممە)ی پەرلەمانی كوردستان. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەرنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بۆ دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای پێشنیازی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكاتی هەرێم. . دوێنێ‌ (سێشەممە) بەهۆی لێدوانێكی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئەوەی پڕۆژە یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم گۆڕانكاری تێدا ناكرێت و هەروەك ڕابردوو دەنوسرێت “سەرۆكی هەرێم جێگری دەبێت”، كاردانەوەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لێكەوتەوە و بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی بەشدارینەكردنی فراكسیۆنەكەیان لە دانیشتنەكەی پەرلەمان بەو هۆیەوە بەدوور نەزانی. . دواتر لە كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنەكان گەیشتنە رێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و بەو پێیەش سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت و ئەرك و دەسەڵاتەكانی دیاری دەكرێت. .