گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەى نرخى بەنزین ئاشکرا دەکرێت

2020.10.28 - 20:59
هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەى نرخى بەنزین ئاشکرا دەکرێت

ناس کورد- 

سەرۆکی لیژنەی نەوت وزەی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە لیترێک بەنزینی موحەسەن لە بەنزینخانەکانی عێراق لە 850 دینارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 650 دینار، ئاماژەی بەوەشکرد، بەنزینەکە بەکوالێتییەکی بەرز دەفرۆشرێت بەشۆفێران.

 

هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی لیژنەی نەوت وزەی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ڕۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی کەناس کورد بە دواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند (28ی تشرینی یەکەمی 2020) :"لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە لیترێک بەنزینی موحەسەن لە بەنزینخانەکانی عێراق لە850 دینارەوە کەمدەکرێتەوە بۆ 650 دینار، ئەوەش بڕیارێکی وەزارەتی نەوتی عێراقە ودەبێت جێبەجێ بکرێت".

 

وتیشی:"مەبەست لەو بڕیارە کەمکردنەوەی ئەو زیانانەیە کە بەهۆی جۆری بەنزینی خراپەوە دوچاری خاوەن ئۆتۆمبێلەکان دەبێتەوە، ئەوەش وادەکات زۆربەی شۆفیران   بۆلەمەودوا توانای ئەوەیان هەبێت ئەو جۆرە بەنزینە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاربهێنن".

 

 سەرۆکی لیژنەی نەوت وزەی پەرلەمانی عێراق جەختیلەوەشکردەوە :"بەنزینەکە بە کۆاڵێتییەکی باش وئۆکتانێکی بەرزدەدەرێت بە هاووڵاتیان".