گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەڵامی ئەردۆغان بۆ كاریكاتێرەكانی خۆی لە چارل ئیبدۆ: بێ نامووسن

2020.10.28 - 20:27
وەڵامی ئەردۆغان بۆ كاریكاتێرەكانی خۆی لە چارل ئیبدۆ: بێ نامووسن

ناس کورد-

سەرۆک کۆمارى تورکیا لەبارەى ئەو کاریکاتێرەى کە لە گۆڤارى چارل ئیبدۆى فەڕەنسى لەبارەیەوە کراوە ڕایگەیاند، تەماشاى کاریکاتێرەکەم نەکردووە تاوەکو بزانم ئەو جۆرە بڵاوکراوە بێ ڕەوشتانە چییان کردووە.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا ئاماژەى بەوە کرد، دوژمنایەتیکردنى ئیسلام و موسڵمانان و بێ رێزیکردن بەرامیەر پیرۆزییەکانى ئیسلام و موسڵمانان لەنێو سەرکردەکانى ئەوروپا وەک شێرپەنجە بڵاوبۆتەوە.

 

لەبارەى ئەو کاریکاتێرەى کە (28ى تشرینى یەکەمى 2020) لە یەرگى گۆڤارى چارل ئیبدۆى فەڕەنسى بڵاوکرایەوە، ئەردۆغان وتى "بیستم کە لە رێگەی کاریکاتێرەوە لە بەرگی ئەو گۆڤارەی کاریکاتێری ناشرین و دوور لەرەوشت لەبارەی پێغەمبەری ئازیزمان بڵاودەکاتەوە کراومەتە ئامانج".

 

وتیشى "لەبەرئەوەی ئیعتباری نییە لە لام، تەماشای ئەو کاریکاتێرەم نەکردووە کە بزانم ئەو جۆرە بڵاوکراوە بێ رەوشتانە چیان کردووە. بۆ من كێم، تا پێویست نه‌كات شتێك بڵێم له‌باره‌ی ئه‌و بێنامووسانه‌ی کە به‌م جۆره‌ سووكایه‌تی به‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست و خۆشه‌ویستی خۆشه‌ویستان ده‌كه‌ن".

 

ماوەیەكە پەیوەندی جیهانی ئیسلامی و كۆماری فەرەنسا گرژی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لەدوای سەربڕینی مامۆستایەكی فەرەنسی كە كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام كردبوو قەیرانەكە قووڵتر بووەتەوە.     

 

لەدوا پێشهاتی ئەو ئاڵۆزییەشدا ماكرۆن هەڵمەتێكی گەورەی بەرپاكردووە بۆ دژایەتی دیاردەیەك كە ناوی ناوە "تیرۆری ئیسلامی" لەم میانەیەشدا رێگەی داوە بە نمایشكردنەوەی كاریكاتێرەكان كە موسوڵمانەكان بە سوكایەتی و بێڕێزی دژ بە پێغەمبەری لەقەڵەم دەدەن.