گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى یەکێتى فەرمانبەران لەبارەى دروستکردنى يەكەى نيشتەجێبون بۆ فەرمانبەران

2020.10.28 - 19:50
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى یەکێتى فەرمانبەران لەبارەى دروستکردنى يەكەى نيشتەجێبون بۆ فەرمانبەران

ناس کورد-  یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان ئاشكراى كرد، 2 هەزار و 889 یەكەی نیشتەجێبون بە قیستی درێژخایەن بۆ فەرمانبەرانی كەلار دروست دەكرێت، كە لە شوقە و خانوو پێكهاتون. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕزگار وەهاب، نوێنەری یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لە ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (28ى تشرينى يەكەمى 2020)، "كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت ڕەزامەندی وەرگرتوە بۆ دروستكردنی 2 هەزار و 889 یەكەی نیشتەجێبون لە جۆری شوقە، خانوی یەك نهۆمی و دوو نهۆمی بۆ فەرمانبەرانی قەزای كەلار.

 

نوێنەری یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لە ئیدارەی گەرمیان هێماى بۆ ئەوەشكردوە، یەكەكان بە شێوەی قیستی درێژخایەن دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا لە زەوی و یەكەی نیشتەجێبون سودمەند نەبون.

 

جەختى لەوەكردوەتەوە، هەروەها پڕۆژەكە پێشتر فۆڕمی بۆ پڕكراوەتەوە و بەپێی خاڵبەندی ناوی سودمەندان هەڵدەبژێردرێت.