گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوسراوێکى فەرمى لەبارەى توشبونى مەیمونێک لەشارى بەغدا بە کۆرۆنا 

2020.10.28 - 19:40
نوسراوێکى فەرمى لەبارەى توشبونى مەیمونێک لەشارى بەغدا بە کۆرۆنا 

ناس کورد-

بەگومانی توشبونی یەکێک لەمەیمونەکانی باخچەی ئاژەڵانی شاری بەغدا بەڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەمیندارێتی شارەکە بەنوسراوێکی فەرمی داوای لە فەرمانگەی ژینگە و  تەندروستی شارەکە کردووە نمونەی تاییەت بەڤایرۆسەکە لەو ئاژەڵە وەربگرن بۆ ئەوەی دڵنیابن کەهەڵگری پەتاکە نییە.

 

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی فەرمی کەلەلایەن ئەمیندارێتی شاری بەغداوە دەرچووە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (28ی تشرینی یەکەمی 2021)، داواکراوە لە فەرمانگەی ژێنگە وتەندروستی شارەکە پشکنین و نمونەی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە یەکێک لەمەیمونەکانی باخچەی ئاژەڵانی شارەکە وەربگیرت".

 

 بەگوێرەی نوسراوەکە کە لە 4ی ئەم مانگەدا دەرچووە، گومان دەکرێت ئەو مەیمونە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، بۆیە داواکراوە لەکارمەندانی ئەمیندارێتی بەغدا بەتەواوەتی هاوکاریی لایەنە تەندروستییەکان بن لەو بارەیەوە.