گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونكردنەوەى ئێران لەسەر پێدانى ڤيزە بە هاووڵاتيانى هەرێم

2020.10.28 - 17:45
ڕونكردنەوەى ئێران لەسەر پێدانى ڤيزە بە هاووڵاتيانى هەرێم

ناس کورد- 

لە ڕونكردنەوەيەكدا دەربارەى پێدانى ڤيزە كونسوڵخانەى ئێران بڵاويكردەوە، لەمانگی ئاداری ئەمساڵەوە تائێستا 19 هەزار و 935 ڤیزە بەهاووڵاتیانی هەرێم دراوە.

 

لە ماوەى ڕابردودا بڵاوكرايەوە، كۆمارى ئيسلامى ئێران ڤیزە بە هاووڵاتیانی عیراقی نادات و لەبەرامبەردا كۆنسوڵخانەی ئەو وڵاتە لەهەولێر لە ڕونكردنەوەیەكدا کە ناس کورد بینیوویەتى ئاماژەى بەوەداوە (28ى تشرينى يەكەمى 2020)، بۆ خەڵكی بەشەرەفی هەرێمی كوردستان روندەكەینەوە كە لە ماوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە  تا ئێستا ئێران سێ خاڵی سنوری رەسمی خۆیی بەڕوی ئەو هاووڵاتیانەی كە پێویستی سەردانيان بۆ كۆنسوڵخانەكانی هەولێر و سلێمانی سەلمێنراوە بەكراوەیی هێشتوەتەوە.

 

ئەوەش هاتوە، ئەو كەسانەی بۆ كاروباری نەخۆشی یان بازرگانان، خوێندكارانی زانكۆ و ئەوانەش مافی مانەوەیان لە ئێران هەبوە، ڤیزەیان پێدراوە و وەك ئاسانكاری ڤیزەكەیان بێ بەرامبەر بووە.

 

جەختیش كراوەتەوە، بەپێی ئامارەكانی حەوت مانگی رابردوو لە هەر دوو كۆنسوڵخانەی هەولێر و سلێمانی بەگشتی 19 هەزار و 935 ڤیزە بەهاووڵاتیانی هەرێم دراوە كە زۆربەیان بۆ كاروباری نەخۆشی و تەندروستی بوە.

 

كونسوڵخانەی ئێران لەهەولێر راشیگەیاند: بەدەر لەڕۆژانی پشوی رەسمی لەڕۆژەكانی دیكە هەردوو كۆنسووڵخانە بەوپەڕی تواناوە چالاكیان هەبوەو خزمەتگوزارییان پێشكەش بەهاووڵاتیانی هەرێم و ئێرانیەكانی نیشتەجێی هەرێم كردوە.

 

هەرچى سەبارەت بە سەردان گەشتیارانیشە بۆ ئێران جەخت كراوەتەوە، ناوەندی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا هێشتا بڕیاری دەرنەكردوە.