گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وتەبێژى کازمى لەبارەى دابەشکردنى مووچەوە 

2020.10.28 - 17:08
ڕونکردنەوەى وتەبێژى کازمى لەبارەى دابەشکردنى مووچەوە 

ناس کورد- 

وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کەمبوونەوەی داهاتەکان، حکومەتی ناچارکردووە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز ببات بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات، ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 بودجەیەکی تەواو چاکسازیکار دەبێت.

 

 ئەحمەد مەلا تەڵال، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک لە هەژمارى خۆى لە تویتەر کە ناس کورد بینیوویەتى رایگەیاند (28ی تشرینی یەکەمی 2020)،" کەمبوونەوەی داهاتەکان، حکومەتی ناچارکردووە پەنا بۆ وەرگرتنی قەرز ببات بۆ ئەوەی بتوانێت مووچەی فەرمانبەران دابین بکات".

 

تەڵاڵ ئەوەشی نوسیوە :"حکومەت داوای لە پەرلەمان کردووە یاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند بکات بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو کورتهێنانە داراییە پڕبکاتەوە".

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە: " ئەو یاسایەش کارا دەبێت تا پەسەندکردنی بودجەی ساڵی 2021، چونکە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 بەتەواوەتی بودجەیەکی چاکسازیکارە".