گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕێگەیەکى سەرەکی نێوان ھەرێم و عێراق داخرا

2020.10.28 - 16:09
ڕێگەیەکى سەرەکی نێوان ھەرێم و عێراق داخرا

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، ڕێگەیەکى سەرەکی ھەرێم و عێراق لە سنورى کفرى داخراوە بەهۆى خۆپیشاندان و مانگرتنى  ژمارەیەک شوفێرو خاوەن کارەوە.

 

شیرین ئەمین لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى (28ی تشرینی یەکەمی 2020) نوسیویەتى، نزیکەی 10 ڕۆژە بازگەی کارێزە سەر بەقەزای کفری کە بە ھاوبەش لەنێوان عێراق و ھەرێم بەڕێوە دەبرێت ڕێگە نادات ھیچ ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەو بازگەیەوە بچێتە عێراق، بەڵکو دەبێت لەسنوی خانەقینەوە تێپەڕبن.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە "بەم ھەنگاوە شۆفێرەکان لە سێ بازگە سەرانەیان لێ وەردەگیرێت نزیکەی 200 ھەزار دینار دەبێت، کە پێشتر تەنھا بە 15 ھەزار دینار داخلی عێراق دەبون".

 

بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، تا ئێستا قایمقامی قەزای کفری و ئاسایشی سنورەکە بەتەنگ کێشەی ئەو ھاوڵاتیانەوە نەڕۆشتون تەنھا پێیانیان وتووە مافی خۆتانە دەست بدەنە خۆپیشاندان .

 

دەشڵێت، "لەئێستادا ڕێگای سەرەکی ھەرێم و عێراق لە نزیک بازگەی کارێزە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە خێوەتیان ھەڵداوە درێژە بە خۆپیشاندانەکەیان دەدەن تائەو کەتەی گرفەتەکەیان بۆ چارەسەر دەبێت".