گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناس کورد زانیاری ئاشکرا دەکات

کۆرۆنا فەرید ئەسەسەرد ناچار بە چوونەدەرەوەى کوردستان دەکات

2020.10.28 - 15:40
کۆرۆنا فەرید ئەسەسەرد ناچار بە چوونەدەرەوەى کوردستان دەکات

ناس کورد-

سەرچاوەیەکى نزیک لە فەرید ئەسەسەرد، سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵێت، ناوبراو ڤایرۆسى کۆرۆناى تێپەڕاندووە بەڵام بەهۆی چەند شوێنەوارێکی پەتاکەوە بەم نزیکانە سەردانی دەرەوە دەکات بۆ چارەسەر.

 

سەرچاوەکە بە مەرجی بڵاونەکردنەوەى ناوەکەى (28ى تشرینى یەکەمى 2020)  بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "تەندروستى ئەسەسەرد لەئێستادا جێگیرە بەڵام کەمێک ماسولکەکانى قاچى سستە بۆ ئەو مەبەستەش ڕەنگە سەردانێکى دەرەوەى وڵات بکات".

 

وتیشى، "لەئێستادا ئەسەسەرد لە نەخۆشخانەیە ئەمڕۆ یاخود سبەى دەچێتە دەرەوەى کوردستان".

 

سەرچاوەکە جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە، "پەتاى کۆرۆناى تێپەڕاندووە بەڵام هەروەکو حاڵەتێکى ئاسایى شوێنەوارەکانى ئەو پەتایەى بەسەرەوە ماوە."

 

فەرید ئەسەسەرد لە شەستەکانى تەمەنیدایە و چەندین ساڵە بەرپرسى سەنتەرى لێکۆڵینەوەى ستراتیژى یەکێتیە و لە کۆنگرەى چوارەمیشدا بەرپرسیارێتى سکرتێرى ئەنجومەنى سەرکردایەتى ئەو حزبەى پێسپێردراوە و چەند ڕۆژێکیش پیش ئیستا بەهۆى توشبوونى بەڤایرۆسى کۆرۆنا داخڵى نەخۆشخانە کرا لە شارى سلێمانى.