گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم ئاستێکی بەرز و نوێی لە توشبووانی کۆرۆنا تۆمار کرد

2020.10.28 - 14:48
هەرێم ئاستێکی بەرز و نوێی لە توشبووانی کۆرۆنا تۆمار کرد

ناس کورد-

بەپێی ڕاگەیەنراوی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لەبارەى دۆخی 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا، هەزار و 297 توشبووی نوێی نەخۆشییەکە و 27 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کراون.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی تشرینی یەکەمی 2020)، ژمارەى توشبووانی 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاستی پێوانەیی تۆمار کردووە و بەرزترین ئاستە لە ماوەى ڕابردوودا.

 

هاوکات 664 کەسیش نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە.

 

١. پشکنین: (٦٥١٥ پشکنینی نوێ)
• (٢٧١٨) هەولێر
• (٧٩٥) سلێمانی
• (٢٦٥٦) دهۆك
• (٧٠) هەڵەبجە
• (١٧٨) گەرمیان
• (٩٨) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٢٩٧ تووشبووی نوێ)
• (٥٩٦) هەولێر
• (١٥٣) سلێمانی
• (٤٥٨) دهۆك
• (٣٣) هەڵەبجە
• (٣٨) گەرمیان
• (١٩) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٦٦٤ چاکبوون)
• (١١٧) هەولێر
• (١٤) سلێمانی
• (٤٦١) دهۆك
• (٢٤) هەڵەبجە
• (٣٥) گەرمیان
• (١٣) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٢٧ مردن)
• (٦) هەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٧) دهۆك
• (١) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (٣) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٦٢٧٧٢٠ (٢٢٥٣٢٦ هەولێر، ١٤٤٣٨١ سلێمانی، ٢٥٢٥١٢ دهۆك، ٥٥٠١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٧٣٠٤٩ (٢٦٦٥٩ هەولێر، ٢١٨٤٢ سلێمانی، ٢٢١١٣ دهۆك، ٢٤٣٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ٤١٥٧٣ (١٧٥٧٩ هەولێر، ١١٦٨٧ سلێمانی، ١٠٠٦٩ دهۆك، ٢٢٣٨ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٢٩٠٨٨ (٨٣٩١ هەولێر، ٨٩٧٧ سلێمانی، ١١٦١٠ دهۆك، ١١٠ هەڵەبجە)
مردن ٢٣٨٨ (٦٩٨ هەولێر، ١١٧٨ سلێمانی، ٤٣٤ دهۆك، ٨٧ هەڵەبجە)