گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باوەڕ ناکەى بە چی ناوکی منداڵی بڕیوە!

نێرگزى مامان؛ چیرۆکێکى نەبیستراوى ئەنفال

2020.10.28 - 14:42
نێرگزى مامان؛ چیرۆکێکى نەبیستراوى ئەنفال

ناس کورد - هەڤاڵ غالب

دواى زیاتر لە سێ دەیە لە رزگاربوونى لە دۆزەخى ئەنفال، دواجار نێرگز بووە پاڵەوانى کتێبێکى نوێ لەبارەى ئەو تراژیدیایەوە کە چەندین چیرۆکى نەبیستراوى تێدا تۆمارکراوە.

 

کتێبەکە بەناونیشانى "نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا"، (28ى تشرینى یەکەمى 2020) لەمۆنۆمێنتی ئەنفال لە قەزای چەمچەماڵ مەراسیمی ناساندنی بەڕێوەچوو کە پەیامنێرى ناس کورد تێیدا ئامادەبوو.

 

ئەو کتێبە لە نوسینی عارف قوربانییە و بە شێوەی چاوپێکەوتنی درێژ لەگەڵ نێرگز عەزیزی ئامادەکراوە.

نێرگز عەزیز، بە ناس کوردى وت "ماوەی شەش مانگ لە زیندانی تۆپزاوا زیندانی کراین کە زۆربەی بەندکراوەکان ژن و منداڵی کوردی ئەنفالکراوبوون".

 

نێرگز لەو ماوەیەدا مامانی بۆ ئەو ژنانە دەکرد کە منداڵیان دەبوو، "بە بەرد ناوکی مناڵەکانم دەبڕی و بە لەچکی ئافرەتەکان دەمانبەست".

 

ئاماژە بەوەشدەکات کە زۆربەی منداڵەکان لە برسان دەمردن، مردووەکانیش لەژێر چاودێری پاسەوانی بەندینخانەکەدا دەبرانە تۆپزاوا و بەخاک دەسپێردران.