گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلا کازم کێیە؟

کازمی بەخێرایی جێگەی پارێزگارەکەى بەغدای پڕ کردەوە

2020.10.28 - 12:55
کازمی بەخێرایی جێگەی پارێزگارەکەى بەغدای پڕ کردەوە

ناس کورد-

دواى پەسەندکردنى دەستلەکارکێشانەوەکەى مونهەل حەبوبى بەهۆى بارودۆخى تەندروستیەوە، کازمى پارێزگارێکى نوێ بۆ بەغدا دیاری کرد کە خزمەتى لە وەزارەتى پلانداناندا هەیە و پسپۆڕییەکەى ئەندازیارى شارستانیە.

 

بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەستی ناس کورد کەوتووە (28ى تشرینى یەکەمى 2020)، کازمی دەستلەکارکێشانەوەى مونهەل حبوبى پەسەند کردووە و بۆ شوێنەکەشى عەلا کازم مەعنى ڕاسپاردووە.

 

بەپێى بەدواداچونێکى ناس کورد بۆ سیڤى ناوبرا، عەلا کازم ساڵى 1967 لەدایک بووە، ساڵى 1992 کۆلێژى ئەندازیارى لەزانکۆى بەغدا تەواو کردووە و 28 ساڵە لە وەزارەتى پلاندانانى عێراق خزمەتى هەیە و لە بوارى پسپۆڕییەکەى خۆیدا بەرپرسیارێتى جۆراوجۆرى گرتووەتە ئەستۆ.

me_ga.php?id=7724me_ga.php?id=7725

me_ga.php?id=7726me_ga.php?id=7727

ئەوەش دواى ئەوە هات، مونهەل حەبوبی، پارێزگارە نوێیەکەى بەغدا بە شێوەیەکی چاوەڕوانەکراو دەستی لەکارکێشایەوە و لە نامەیەکیشدا بۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و خەڵکی بەغدا هۆکارەکەى ئاشکرا دەکات.


مونهەل حەبوبی لە نامەکەیدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد کەوتووە (28ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "بەداخەوە دوای ماوەیەکی کەم لە وەرگرتنی ئەرکەکەم، دۆخێکی تەندروستی جدی بەرۆکی گرتووم کە پێویستە بچمە دەرەوەى عێراق بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بۆیە ناچارم دەستلەکارکێشانەوە پێشکەشی برام مستەفا کازمی بکەم."

ناوەڕاستی مانگی ئەیلول، مستەفا کازمی چەند گۆڕانکارییەکی لە پۆستە باڵاکانی حکومەتدا کرد کە گرنگترینیان پارێزگاری بانکی ناوەندی و سەرۆکایەتی دەستەى دەستپاکی و پارێزگاری بەغدا بوو.

کازمی لە ناو 10 کاندیدا مونهەل حەبوبی دیاری کرد کە ناوبراو جێگەی ڕەزامەندی زۆری شەقامی عێراقی بوو بەوپێیەی کەسێکی دەستپاک و زیرەک و لێهاتو بوو.

مونهەل یەکێکە لە ئەندازیارە عێراقی و جیهانییەکان و لە چەندین وڵات کاری ئەندازیاری کردووە، ساڵی 1970 لەدایک بووە و ماستەری لە فەلسەفەی بیناسازی لە زانکۆی بەغدا هەیە، دیزاینی بۆ چەندین بینای گەورە و بەناوبانگ کردووە کە جوانترینیان بینای ئەمینداریتی بەغدا بوو کە خۆی بووە پارێزگاری.