گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پێشمەرگە وادەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

2020.10.28 - 12:22
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری پێشمەرگە وادەى ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

وەزیرى پێشمەرگەى هەرێمى کوردستان ئاشکرای کرد، لە مانگى داهاتوو (1ی تشرینی دووەمی 2020) ناوەندى هاوبەشى نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و هێزەکانى عێراق لە هەولێر و بەغدا دەکرێنەوە بۆ کارى هەماهەنگى کە ڕۆڵیان دەبێت لە پاراستنى ئاشتى و ئۆقرەیى لە ناوچەکەدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە (28ى تشرینى یەکەمى 2020) کۆپیەکى دەست ناس کورد گەیشتووە ڕایگەیاندووە، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مێجه‌ر جه‌نه‌ڕاڵ كه‌ڤن كۆپسی، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا و شاندێكی باڵای راوێژكاری سه‌ربازی هاوپه‌یمان كۆبوویەوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، لەو کۆبوونەوەیەدا وتوێژ لەبارەى پەیوەندییەکانى نێوان وەزارەتى پێشمەرگە و وەزارەتى بەرگرى عێراق کراوە و هەروەها لەبارەى پرسى پێکهێنانى ناوەندى هاوبەشى نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و سوپاى عێراق لەو ناوچانەى کە بۆشایی ئەمنیان تێدایە قسەو باسى لەسەر کراوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو ، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جه‌ختی لەسەر نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق کردووە و ئەوەشى درکاندووە کە بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو ناوەندى هاوبەشى نێوان هەردوولا لەهەولێر و لەبەغداش بکرێتەوە کە ئەو ناوەندە هاوبەشە ئۆقرەیى و پاراستنى ناوچەکەشى لێدەکەوێتەوە.

 

اى خۆشیەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و سووریا ڕایگەیاندووە، "پێكه‌وه‌ كاركردنی هاوبه‌شی هێزه‌كان له ‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان رێگای سه‌ركه‌وتنمان نزیكده‌كاته‌وه‌و هۆكارێكی گرنگیش ده‌بێت بۆ ره‌وینه‌وه‌و تێكشكاندنی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له‌ناوچه‌كه‌دا".


ئەوەش خراوەتە ڕوو، تەوەرێکى ترى کۆبونەوەکە تایبەت بووە چاکسازى، لەوبارەیەوە وەزیرى پێشمەرگە جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە، قۆناغى باشیان بڕیوە لەجێبەجێکردنى چاگسازى و ڕۆڵى ڕاوێژکارەکانى هاوپەیمانیشى لەو پرسەدا بەگرنگەوە وەسفکردووە.