گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى ’’داخستنى تەواوەتى’’ ناوەندەکانى خوێندن ڕادەگەیەنێت

2020.10.28 - 11:59
وەزارەتى تەندروستى ’’داخستنى تەواوەتى’’ ناوەندەکانى خوێندن ڕادەگەیەنێت

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئەگەرى داخستنى تەواوەتى دەرگاى ناوەندەکانى خوێندن هەیە بەهۆى بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

 

بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو لیژنەى باڵاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا لە هەرێم کۆبێتەوە و بڕیارى نوێ بدات لەبارەى دەوامى ئەمساڵى پەروەردە و خوێندنى باڵا لەسەر بنەماى هەڵسەنگاندنى تەندروستى بۆ بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.

 

ئاسۆ حەوێزى، وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم بە ناس کوردى راگەیاند (28ی تشرینی یەکەمی 2020)، هێشتا راپۆرتەکەى وەزارەتى تەندروستى تەواو نەبووە لەبارەى هەڵسەنگاندنى رەوشى کۆرۆنا لە قوتابخانەکان، بەڵام ئەگەرەکە زیاتر بەلاى داخستنى تەواوەتى ناوەندەکاندایە.

 

وتیشى، "پلانمان هەبوو دەوامى قوتابخانەکان سێ بۆ نۆ بکرێنەوە، بەڵام بەهۆى بەربڵاوى ڤایرۆسەکەوە ئەگەر هەیە بەتەواوى دەرگاى قوتابخانەکان دابخرێن".

 

بەپێی بریارى وەزارەتى پەروەردە، لەم مانگەوە پرۆسەى خوێندنى قۆناغەکانى یەک و دووى بنەڕەتى، 12ى ئامادەیی دەستیپێکردوەتەوە، بەڵام تا ئێستا لە سنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین بەهۆى بایکۆتى مامۆستایانەوە دەوامنەکراوە.  

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى پەروەردە، تا ئێستا چوار هەزار و 391 مامۆستا و قوتابی لە ھەولێر و سلێمانی توشی کۆرۆنا بوون و سێ مامۆستاش مردوون.