ناس کورد-
ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دوو پەیڕەوى تایبەت بە ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی و میراتگرانی شەهیدان دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەرمانگەی میدیا و زانیارى حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (28ى تشرینى یەکەمى 2020)، (43)مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، بەڕێوە دەچێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دوو رەشنوسی (پەیڕەوی ئیمتیازەكانی زیندانیكراو و گیراوانی سیاسی) و (پەیڕەوی دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی میراتگرانی شەهیدان) تاوتوێ دەکات.
بەپێی راگەیەنراوەکە، هەر لە کۆبونەوەکەدا راپۆرتی تایبەت بە جینۆسایدی تاوانەكانی داعش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەخرێتە بەر باس و گفتوگۆ.