گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕۆناڵدۆ پشکنینی نوێی کرد و یاریکردنی بەرامبەر بەرشەلۆنە یەکلاکرایەوە

2020.10.27 - 23:43
ڕۆناڵدۆ پشکنینی نوێی کرد و یاریکردنی بەرامبەر بەرشەلۆنە یەکلاکرایەوە

ناس کورد-

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە بەهۆی چاکنەبوونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ناتوانێت لەیارییەکەی سبەینێی یانەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە بەشداری بکات.

 

تۆڕی میدیایی بین سپۆرتی وەرزشی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە، ڕۆناڵدۆ پشکنینی کۆرۆنای بۆ کراوە، بەڵام دەرکەوتووە هێشتا هەڵگری ڤایرۆسەکەیە و چاکنەبووەتەوە."

 

بەوپێیەش، سبەینێ چوارشەممە لە یاری یانەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشداری ناکات.

 

بەشداریکردنی ڕۆناڵۆ لە یارییەکەدا چێژێکی تایبەتی  بۆ هەوادارانی تۆپی پێ هەبوو، ئەوەش بەهۆی دووبارە ڕکابەریکردنەوەی ڕۆناڵدۆ و مێسی لە یارییەکەدا.

 

پێشتر لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە پەیامێکی ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ کرد و هیوای زوو چاکبوونەوە و بەشداریکردنی لە یارییەکەدا بۆ خواست.