گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هیومان ڕایست وۆچ هاتووەتە سەر خەت

هاوڕەگەزبازێک لە دەرەوەی وڵات مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە و لێرەش مەترسی کوشتن

2020.10.27 - 22:39
هاوڕەگەزبازێک لە دەرەوەی وڵات مەترسی دیپۆرتکردنەوەی لەسەرە و لێرەش مەترسی کوشتن

ناس کورد –

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆوچ داوای لەوڵاتی ئەردەن کرد هاوڕەگەزبازێکی عێراقی  دیپۆرتی وڵاتەکەی نەکاتەوە، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی ئایدز، جەختی لەوەشکردەوە، ئەوکارە دژبە بنەماکانی ماڤی مرۆڤە، پێویستە لەبری دیپۆرتکردنەوەی چارەسەری پزیشکی بۆ دابین بکەن.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوە جیهانییەکە کە ( 27ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بە داواداچوونی بۆ کردووە، وڵاتی ئەردەن بەنیازە بەشێوەیەکی زۆرەملێ هاوڕەگەزبازێکی عێراقی دیپۆرتی وڵاتەکەی بکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کە دەرکەوتووە هەڵگری نەخۆشی ئایدزە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە: "هاوڕەگەزبازە عێراقییەکە پێشتر بەهۆی مەترسیی لە سەر ژیانی لە عێراق هەڵهاتووە و داوای مافی پەنابەرێتی لەوڵاتی ئەردەن کردووە، بەڵام بەهۆی یاساکانی ئەو وڵاتەوە توشبوونی بەڤایرۆسی ئایدز شاردووەتەوە و چارەسەری وەرنەگرتووە، نەوەک دیپۆرتیبکەنەوە، بۆیە باری تەندروستیی لە ئێستادا زۆرخراپ بووە".

 

ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو: " دوای ئاشکرابوونی حاڵەتی تەندروستی ئەو هاوڕەگەزبازە عێراقییە، حکومەتی ئەردەن لەئێستادا هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەی دەکات  ک ئەوەش دەبێتە درووستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی".

 

هیومان ڕایتس ۆوچ لە ڕاپۆڕتەکەیدا ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، یاسای نێودەوڵەتی ڕێگری لە دیپۆرتکردنەوەی مرۆڤەکان دەکات لەسەر بنەمای توشبوونیان بە ڤایرۆسی ئایدز، ئەو بنەمایەش هەموو ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە توشی نەخۆشییەکە بوون، دەبێت لەبری دیپۆرتکردنەوەیان چارەسەری پزیشکی وەربگرن.