گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کاروباری کۆمەڵایەتی: 24 هەزار کەس موچە لە ئێمە و وەزارەتی دیکەش وەردەگرن

2020.10.27 - 20:28
کاروباری کۆمەڵایەتی: 24 هەزار کەس موچە لە ئێمە و وەزارەتی دیکەش وەردەگرن

ناس کورد-

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ڕایگەیاند، 24 هەزار کەس سەرباری وەرگرتنی مووچە لەحکومەت مووچەی دەستبەری کۆمەڵایەتیش وەردەگرن، ئاشکراشیکرد، بەگوێرەی داتاکانیان لەئێستادا نزیکەی ملیۆنێک و 600 هەزار کەس لەعێراق بێکارن.

 

عادل حاشوش، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی  هەواڵی فەرمیی عێراق کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ( 27ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "ڕێکارەکانی بنبڕکردنی دوو مووچەیی لەوەزارەتەکەمان بەردەوامە، لەدەرئەنجامی هەوڵەکانمان دەرکەوتووە نزیکەی 24 هەزار کەس کە مووچەیەکی دیکەشیان هەیە مووچەی دەستبەری کۆمەڵایەتیش وەردەگرن".

 

وتیشی: "لەئێستادا توانراوە زیاتر لە پێنج هەزار کەس کە مووچەیەکی دیکە وەردەگرن ئاشکرا بکرێن، ئەوەش بەهاوکاری وەزارەت و فەرمانگەکانی دیکەی حکومەت بووە، بۆیە توانراوە لەماوەی ڕابردوودا نزیکەی هەشت ملیار دینار بگەڕێنرێتەوە بۆ خەزێنەی دەوڵەت".

 

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو: "بەگوێرەی  داتاکانمان زیاتر لە ملێونێک و 600 هەزار هاووڵاتی بێکارن کە بەشێکی زۆریان هەڵگری بڕۆانامەی باڵان."