ناس کورد-
ڕەغدی کچە گەورەی سەدام حسێن، سەرۆکی پێشووی عێراق ڕەتی کردەوە هیچ پەیوەندییەکی نهێنی بە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە هەبێت و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو تەنها چەند جارێک بەمەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی عەمرە لەگەڵ منداڵەکانیدا سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کچە گەورەکەی سەدام حسێن کە لە ئێستادا لەوڵاتی ئەردەن نیشتەجێیە و لە ساڵی 2003 لە میواندارێتی شای ئەردەنە لە هەژمارەی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر( 27ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد دیویەتی ڕەتی کردەوە پەیوەندی نهێنی لەگەڵ محەمەدبن سەلمان، شازادەی شانشینی سعودیە هەبێت یاخود پێشتر لەهیچ دیدارێکدا لەگەڵ ناوبرادا کۆبووەتەوە".
ڕەغد لە تویتەکەیدا نوسیویەتی: "لەمیانەی ئەم دۆخە نالەباردا کە لە ئێستادا ناوچەکی پێدا گوزەر دەکات، هەندێک کەس دەیانەوێت لەڕێگەی چەواشەکردنی خەڵکەوە ناوبانگی لەسەر حیسابی کەسانی تربەدەست بهێنن، دەیانەوێت لەڕێگەی مەرامە ژەهەراوییەکانیان ومێشک ودروونی نەخۆشیانەوە، چیرۆکی بێ بنەمادرووست بکەن".
کچەکەی سەدام دەشڵێت: "تەنها بەمەبەستی ئەنجامدانی مەراسیمی عەمرە چەند جارێکی بەهاوڵی منداڵەکانم سەردانی وڵاتی سعودیەم کردووە".
تویتەکەی ڕەغەد لەکاتێکدا کەهەندێک لایەن باسیان لەوە کردبوو کە گوایە پەیوەندییەکی نهێنی لە ێوان ڕەغەد و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە هەیە، ئاماژەیان بەوەشکردووە کە گوایە ڕەغەد بەهاوکاری سعودیە دەیەوێت هەڕێمی سونە لەناوچەکانی خۆرئاوای عێراق درووست بکات وبەعسییەکان جارێکی تردەسەڵات لەو ناوچانە بگرنەوە دەست.