گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ یەکەمجار گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ ئەڵمانیا ئەنجامدەدات

2019.03.05 - 17:41
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ یەکەمجار گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ ئەڵمانیا ئەنجامدەدات

 

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ یەکەمجار گەشتی ڕاستەوخۆ بۆ وڵاتی ئەڵمانیا ڕێکدەخات، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەکەش هیواخوازە، لە ئایندەدا گەشتەکانیان بۆ وڵاتەکانی دیکەی ئەوروپا ئەنجام بدەن.

 

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "بریارە 6ی ئازار یەكەم گەشتی ئاسمانی لەسەر هێڵی ئەلعیراقیە ئەنجامبدرێت بۆ شاری دۆسڵدرۆڤی ئەڵمانیا".

بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "ئومێدەوارین لە ئایندەیەكی نزیكدا گەشتە ئاسمانیەکانمان بۆ وڵاتی هۆڵەندا ئەنجامبدرێت، ئەوەش پەیوەندی بە هێڵی ئاسمانی عیراقییەوە هەیە، چونکە ئەوان خشتەی گەشتەکان ڕێکدەخەن".

لە پاش هەڵگرتنی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی لە لایەن توركیاوە، گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکە زیادیکردووە بۆ 100 گەشتی هەفتانە.