ناس کورد-
نوسینگەی نەجمەدین کەریم لێدانی جەڵتەی لە پارێزگاری پێشووی کەرکوک پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، دەتوانێت قسە بکات، بەڵام تەندروستیی جێگیر نییە و لە واشنتن لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نەشوان جەلال، بەڕێوەبەری نوسینگەی نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە ناس کوردی (27ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕاگەیاند: "22 ڕۆژ لەمەوبەر دکتۆر نەجمەدین کەریم جەڵتە لێی دا و لەئێستادا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری چری پزیشکیدایە."
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی نەجمەدین کەریم، بەڕێوەبەری نوسینگەکەی ئاماژەی بەوەکرد: "چەند ڕۆژێکە قسە دەکات و دەست و قاچی دەجوڵێت، بەڵام بەگشتیی تەندروستیی جێگیر نییە."
دەشڵێت، "ئەمڕۆ پزیشکەکان دواین زانیارییان لەبارەى دۆخی ناوبراوەوە پێداوین و وتوویانە هەموو کارێکی بۆ دەکەن."
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک و ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر کەرکوکی جێهێشت و دواتریش لە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کورستان کشایەوە.