گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی گۆڕان باس لە ’’ئیفلیجبوون و کارەساتی زیاتر’’ دەکات

2020.10.27 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
وتەبێژی گۆڕان باس لە ’’ئیفلیجبوون و کارەساتی زیاتر’’ دەکات

ناس کورد-

وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان هۆشداری دا لە تۆخبوونەوەی دوو ئیدارەیی حزبیانە و ڕاشیگەیاند، وڵات بەرەو ئیفلیجی دەڕوات و شێوازە شکستخواردووەکەی حوکمڕانی هەر بەردەوامە و تادێت کارەساتی زیاتر دەخولقێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەدنان عوسمان، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی ئەو حزبە لە نوسینێکدا لە فەیسبوی خۆی (سێشەممە 27ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند: "ئێستا ئاساییە لە بری'تیمی یەکێتی یا پارتی لە حکومەت' بوترێت تیمی حکومەتی یەکێتی و تیمی حکومەتی پارتی."

 

‏ئاماژەی بەوەشکردووە: "دوو ئیدارەیی حیزبیانە تادێت تۆختر دەبێتەوە، وڵاتیش بەرەو ئیفلیجی دەڕوات، شێوازە شکستخواردووەکەی حوکمڕانی هەرێم بەردەوامە و تادێت لێکترازان و کارەساتی زیاتر دەخولقێنێت."