گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە لە سلێمانی بە فێڵ پارەى لە هاوڵاتیان وەرگرتووە

2020.10.27 - 18:23
ئەو پیاوە دەستگیرکرا کە لە سلێمانی بە فێڵ پارەى لە هاوڵاتیان وەرگرتووە

ناس کورد-

بەڕێوەبەرايەتى پۆليسى پارێزگاى سلێمانى ئاشكرای كرد، تۆمەتبارێكيان دەستگيركردوە كە به‌ فێڵ پاره‌ی‌ له‌ هاوڵاتیان وەرگرتبوو.

 

بەشى ڕاگه‌یاندن‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ (سێشەممە 27ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويكردووەتەوە، مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌- به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌فێڵ پاره‌ی‌ له‌ هاوڵاتیان وەرگرتبوو، ئەوەش پاش تۆماركردنی‌ سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌رى.

 

ڕونيشكراوەتەوە، دواى تۆماركردنى سكاڵاكە مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانیان تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌ستشیگرا به‌سه‌ر بڕی‌ چوار ملیۆن دیناردا كه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌فێڵ له‌و هاوڵاتیه‌ی‌ وەرگرتووە، دوای‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێنڕێته‌وه‌.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كی‌ دیكه‌وه‌ چه‌ند سكاڵایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ له‌سه‌ر تۆماركراوه‌ به‌هۆی‌ ده‌ستبڕین‌ و فێڵكردنه‌وه‌، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار‌ كە ته‌مه‌ن‌ى 52 ساڵە و دانیشتووی‌ شاری‌ سلێمانييە ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.