گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت

دەنگدان لەسەر یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم پەرلەمانی كوردستان كۆدەكاتەوە

2019.05.08 - 08:39
دەنگدان لەسەر یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم پەرلەمانی كوردستان كۆدەكاتەوە
ناس كورد- بەمەبەستی دەنگدان لەسەر پێشنیاری یاسای كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، پەرلەمانی كوردستان دانیشتنێكی ئاسایی ئەنجام دەدات. . دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان لەراگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (ناس كورد) كەوتووە، بانگێشتی ئەندامانی پەرلەمان كردووە بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ئەمڕۆ (چوارشەممە)ی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت. . بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، بەرنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بۆ دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای پێشنیازی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكاتی هەرێم. . دوێنێ‌ (سێشەممە) بەهۆی لێدوانێكی سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان لەبارەی ئەوەی پڕۆژە یاسای كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم گۆڕانكاری تێدا ناكرێت و هەروەك ڕابردوو دەنوسرێت “سەرۆكی هەرێم جێگری دەبێت”، كاردانەوەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لێكەوتەوە و بەشێك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی بەشدارینەكردنی فراكسیۆنەكەیان لە دانیشتنەكەی پەرلەمان بەو هۆیەوە بەدوور نەزانی. . دواتر لە كۆبوونەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستاندا فراكسیۆنەكان گەیشتنە رێككەوتن لەسەر كاراكردنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم و بەو پێیەش سەرۆكی هەرێم دوو جێگری دەبێت و ئەرك و دەسەڵاتەكانی دیاری دەكرێت. .