گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو ژنە کێیە ئەمڕۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی دەرکەوت؟

2020.10.27 - 16:47
ئەو ژنە کێیە ئەمڕۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی دەرکەوت؟

ناس كورد-

ئەمڕۆ هەردوو بریكاری وەزارەتی داد و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستبەكاربوون.

 

قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە هەژماری خۆی کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (27ی تشرینی یەکەمی 2020) نوسیویەتی، "بە‌شدار بووین لە‌ مەراسیمی دە‌ستبە‌كاربوونی ھە‌ردوو بریكاری وە‌زیرانی ئاوە‌دانكردنە‌وە‌ و نیشتە‌جێكردن و داد. وێڕای پیرۆزبایی و ھیوای سە‌ركە‌وتن، جە‌ختمان لە‌ خزمە‌تكردنی ھاووڵاتیان ‌و كاری پێكە‌وەیی كردەوە وە‌ك هۆکارێکی گرنگ‌ بۆ باشتر راپە‌ڕاندنی كاروبارە‌كان."

 

نەریمان تاڵیب، وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناس كوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی كوردستان، فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد، و ئەندامانی ئەنجومەنی داد، شیلان عارف حەمە وەک بریكاری وەزیری داد دەستبەكاربوو.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی داد، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، "هەیبەتی وڵات و حكومەتەكەمان لە وەزارەتی دادەوە دەردەكەوێت كە ئەمڕۆ یەكێكە لە وەزارەتە چالاكەكانی حكومەت، هەڵبژاردنی خاتوو (شیلان)یش هەر لەسەر ئەم بنەمایە بووە، چونكە یەكێكە لەو فەرمانبەرانەی خۆتان كە چالاكە و بڕوای زۆری بە سەروەری یاسا هەیە، هەر بۆیە ئێمە بۆ ئەو پۆستەمان هەڵبژاردووە".

 

یەكێتی لەماوەی ئەم مانگەدا چەندین پۆستی لەبریكاری وەزیر و سەرۆكی دەستە پڕكردەوە لەوانەش بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكی دەستەی گشتی گەشت و گوزار.