گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو لێدوانی دژ بە یەک لە ناو فراکسیۆنى گۆڕانەوە لەبارەى دانیشتنەکەى پەرلەمان

2020.10.27 - 16:19
App store icon Play store icon Play store icon
دوو لێدوانی دژ بە یەک لە ناو فراکسیۆنى گۆڕانەوە لەبارەى دانیشتنەکەى پەرلەمان

ناس کورد-

گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، وەڵامەكەی وەزیری دارایی بۆ "ئێمە بڕواپێهێنەرە"، بەڵام چوار پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکە دەڵێن، لەبەر چەند هۆكارێك بەشدارنەبوون لە دانيشتنى پەرلەمان و شەرعيەت نادەن بە لێبڕينى موچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان (27ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، وەڵامەكەی وەزیری دارایی بۆ "ئێمە بڕواپێهێنەرە، چونكە ناوبراو بەرپرس نییە لەو بارودۆخە ئابورییەی لە کوردستان هاتووەتە ئاراوە.

 

هاوکات هەر یەکە لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکە، شایان کاکە ساڵح، شیرین ئەمین، عەلی حەمە ساڵح و دابان محەمەد،  لە بەياننامەيەكى هاوبەشدا (27ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاويانكردوەتەوە، "ھەرچەندە بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارە لە حکومەت، بەڵام ئێمە پێمانوابوو بە واژوکردنی پرساندنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی، ھەوڵێک دەدەین بۆ نەھێشتنی لێبڕینی موچەو دوانەخستنى."

 

هێمايان بۆ ئەوەشكردوە، "بەو بەڵگەو زانیارییانەی لە دۆسیەی نەوت و خاڵە سنوریەکان و باج کۆمانکردوەتەوە پرسی داواخستنی موچە چارە دەبوو، دەمانویست بیخەینە بەردەست سەرۆکایەتی حکومەت و بڵێین "بۆ ئەم چاکسازیانە نەکرا".

 

ئەو ئەندامانەى پەرلەمانى كوردستان دەشڵێن، بەداخەوە، لە بری ئامادەبونی بەرپرسانی حکومەت، سێ ڕاپۆرت نوسراوە بۆ پەرلەمان و ڕاپۆرتەکان دەخوێندرێتەوەو دەخرێتە دەنگدانەوەو زۆرینەش بۆ ئەو وەڵامانە مسۆگەر کراوە، ئەم کارەش لەبری ڕاگرتنی لێبڕینی موچە بەدەنگدان بە ڕاپۆرتەکانی حکومەت شەرعیەت دەدات بە لێبڕین.

 

ئەوەش هاتوە، "ئێمە لەبەر چەند ھۆکارێک شەرعیەت نادەین بە پرۆسەکەو بەشدار نابین، ئەوانيش "يەكەم"، دەبوو سەرۆکایەتی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری دارایی ئامادەبن، ناردنی ڕاپۆرت و خستنە دەنگدانی ناپێڕەویە، "دووەم"، بە دەنگی زۆرینە ڕاپۆرتەکانی حکومەت پەسەنددەکرێت، ئەم ڕاپۆرتانەش باس لەوەدەکات لە ناچاریدا موچە بڕدراوە، واتە "بەدەنگدان شەرعیەت دەدرێت بەم لێبڕینە".