گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى وەڵامى مەسرور بارزانى بۆ پرساندنى لە پەرلەمان ئاشکراکرا

2020.10.27 - 15:30
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى وەڵامى مەسرور بارزانى بۆ پرساندنى لە پەرلەمان ئاشکراکرا

ناس کورد-

هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان ناوەرۆکى وەڵامەکەى سەرۆکى حکومەتى ئاشکراکرد بۆ پرساندنى لە پەرلەمان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە وەڵامەکەى مەسرور بارزانیدا کە لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆى پەرلەماندا خوێنرایەوە ( 27ی تشرینی یەکەمی 2020) باس لەوەکراوە، لەبارەى دۆخى داراییەوە کاریانکردووە بۆ کەمکردنەوەى خەرجییەکان و زیادکردنى داهات و هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییە نەرێنییەکانى قەیرانى دارایی

 

ئاماژە بەوەشکراوە "هەموو هەوڵێکمانداوە بۆ دابینکردنى موچە و تەنها دوو موچە دواکەوتووە لەم کابینەیەدا، ئەم دۆخەش نەخوازراوەى حکومەت دروستنینەکردووە و دەبێت خۆیان لەگەڵى بگونجێنین لە رێگەى رێکخستنەوەى موچەى فەرمانبەران و جێبەجێکردنى یاساى چاکسازییەوە".