گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکى پەرلەمان: مەسرور بارزانى دەستبەرداری مافى داکۆکیکردن لەخۆى بووە

2020.10.27 - 15:13
سەرۆکى پەرلەمان: مەسرور بارزانى دەستبەرداری مافى داکۆکیکردن لەخۆى بووە

ناس کورد- 

رێواز فایەق سەرۆکى پەرلەمان رایگەیاند، سەرۆکى حکومەتى هەرێم خۆى سازیشى لە مافى داکۆکیکردن لەخۆى کردووە لە پرساندنى پەرلەمانیدا و هێمن هەورامى جێگرى سەرۆکى پەرلەمان وەڵامەکەى دەخوێنێتەوە.

 

رێواز فایەق لەکۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستاندا رایگەیاند (27ی تشرینی یەکەمی 2020)، بەپێی پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمانى کوردستان پرساندن بەشێوەى غیابی دەکرێت و رێوشوێنێکى یاساییە.

 

وتیشى "باشتر بوو سەرۆکى حکومەت خۆى ئامادەبووایە، بەڵام خۆى تەنازولى لە مافى داکۆکیکردن لەخۆى کردووە و هێمن هەورامى وەڵامەکەى دەخوێنێتەوە".

 

باسى لەوەشکرد، پرساندن بە غیابی "دەستکەوتێکى" خولى پێشووى پەرلەمانە، کە ئەوکات پەیڕەوەکە هەموارکرایەوە، چونکە لە پەیڕەوى پێشوو نەدەتوانرا بەو شێوەیە پرساندن بکرێت.

 

دواى وتەکانى سەرۆکى پەرلەمان، عەبدوستار مەجید سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ پرساندنى حکومەتى بەشێوەى غیابی دەستپێکرد و جەختیکردەوە کە بڕینى بەشێکى موچەى فەرمانبەران "نایاساییە"