گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانى سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دۆسیەکەی محەمەد شێخ وەهاب

2020.10.27 - 14:58
لێدوانى سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دۆسیەکەی محەمەد شێخ وەهاب

ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دۆسیەکەی محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامى ئەنجومەن لە ئێستادا ڕێرەوە یاساییەکانی خۆی گرتووەتە بەر و ناوبراویش دوجار چووەتە بەردەم دادگا. 

 

ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێکی بە ناس کوردی ڕاگەیاند (27ى تشرینى یەکەمى 2020) :"محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە 25 و26ی ئەم مانگەدا چووەتە بەردەم دادگای خانەقین – قۆرەتوو، چونکە کەیسەکەی پەیوەندی بە ناحیەی قۆرەتوو هەیە کەسەر بە قەزای خانەقینە".

 

وتیشی:  ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر داوای دادگا بەفەرمی ئاگاداری ناوبراوی کردووەتەوە کە دەبێت پابەندی چوونە بەردەم دادگا بێت، لەئێستادا ئەنجومەنی پارێزگا هیچ ڕێکارێکی بەرامبەر محەمەد شێخ وەهاب نەگرتووەتە بەر، چاوەڕێی ئەنجامی دادگا دەکەین".

 

ڕۆژی 6ی ئەم مانگە بە تۆمەتی ساختەکردنی وەسڵ لە مەرزی پەروێزخانی نێودەوڵەتی دادگای گەرمیان فەرمانی دەستگیركردنی بۆ (محەمەد شێخ وەهاب) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەرکرد.